One Stop Shop Translations

Kurdish

بەخێربێن بۆ نیوهام

One-Stop Shop

بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی خۆبەخشی و کۆمەڵگا، ئێمە ئۆفیسی یەک وێستگە one-stop shops ی ئاساییمان دەستپێکردووە. کارەکانی one-stop shops هەفتانە دەرفەتێك دەڕەخسێنن بۆ دەستگەیشتن بە ژمارەیەك پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری جیاواز بۆ یارمەتیدانی دامەزراندنی ژیانێك لە نیوهام. ئەمانە کۆبوونەوەی هاتنە ژوورەوەن بەبێ مەوعید بۆ ئەوەی خەڵك بتوانن لە هەر کاتێکدا بە درێژایی چالاکییەکان ئامادەبن - پێویست ناکات RSVP بکەن. 

ئەم هاوکارییە کەسییەی خوارەوە لە یەک وێستگە one-stop shop پێشکەش دەکرێت: 

  • یارمەتیدان لە تۆمارکردن لەلای پزیشکی گشتی GP
  • پرسیارەکانی یونێڤێرساڵ کرێدیت
  • پرسیارەکانی تێچووی خانووبەرە و بەنەفێتی منداڵ child benefit 
  • هاوکاری کردنی قبوڵکردن لە قوتابخانە
  • هاوکاری کردنی بێ ماڵ و حاڵی 
  • ڕێنمایی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی بایۆمەتری BRP
  • تۆمارکردن بۆ کۆرسی ئیسۆل ESOL 
  • یارمەتیدانی گەڕان بەدوای ئیش 
  • هەڵسەنگاندنی توانای کڕین بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی کەرتی تایبەت (PRS).
  • پشتگیری بەردەوامی کرێچی

یەك وێستگە one-stop shop چالاکیەکانی بەڕێوەدەبات لە کتێبخانەی ستراتفۆرد 3 The Grove, E15 1EL هەموو ڕۆژانی پێنج شەمە کاتژمێر 10ی بەیانی تا 2ی پاشنیوەڕۆ.

لە یەکەم پێنجشەممەی هەموو مانگێکدا گرنگی بە دامەزراندن و پشتگیری دامەزراندن دەدرێت. کۆتا پێنج شەمەی هەموو مانگێك میوانداری ۆرکشۆپ دەکەین لەسەر دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبوون لە کەرتی تایبەت PRS.

هەروەها کارمەندانی کەیسەکان هەن بۆ یارمەتیدانتان لە پشتگیریکردن لەوانەش پۆلەکانی ئیسۆل ESOL، دامەزراندن لەسەر ئیش و ئامۆژگاری پەنابەری لە پرۆگرامی نوێکردنەوە Renewal Programme395 High Street North, London E12 6PG هەموو ڕۆژانی سێ شەمە لە کاتژمێر 11.30 بەیانی تا 1ی پاشنیوەڕۆ.

ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بینینی ئێوەین لەوێ.

 

تیمی نیوهام بەخێرهاتنتان دەکات

ئیمەیل بنێرە بۆ Welcome.newham@newham.gov.uk

تەلەفۆن 3222 3373 020

تەلەفۆنی بەخۆڕایی 8757 916 0800

بۆ زانیاری زیاتر تکایە کۆدی QR  سکان بکەن